بانگەواز بۆ هاوکاری لە گەڵ ژینامێدیا

نوسراو لە بەرواری 2025 , April 21
0 0

 

ژینامێدیاو ەک بەستەریکی سەربەخۆ و چەند زمانە، بانگه‌وازی هەموو ڕۆژنامەوانان، نووسەرەکان، ڕاپۆرتەرەکان، دەرهێنەرانی ناوەرۆک، و چالاكوانی میدیایی كورد، لەناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکات بۆ هاوكاری و بەشداربوون.

ئێمە لە ژینامێدیا خەبات دەکەین بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبیروڕای گشتی جیهانی، بۆ دابینکردنی سەکۆیەک بۆ گفتگۆی نیشتمانیی، بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ئازادی، یەکسانی جێندەری، پاراستنی ژینگە، و مافی دیاری کردنی چارەنووس.

ژینامێدیا بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە باوەڕیان بە بەها دیموکراسیەکان، گوتاری نەتەوەیی کوردستان، سەربەخۆیی میدیا، و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری کۆمەڵایەتی هەیە، هاوکارمان بن لەم بوارانەی خوارەوە:

  •  ڕوماڵی هەواڵ و شیکاری ڕووداوەکانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردانی جوگرافیای ئێران
  •  ئامادەکردنی ڕاپۆرت و بابەت و چاوپێکەوتن و تێبینی شیکاری
  •  نوێکردنەوەی ناوەڕۆکی ماڵپەڕی ژینامێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
  •  بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی ڤیدیۆ و دەنگی بۆ پەخشکردن لە کاناڵی دیجیتاڵی ژینامێدیا
  •  بەرهەمهێنان و بەشداریکردن لە پەخشی ڕاستەوخۆی کاناڵی دیجیتاڵی ژینامێدیا
  •  بەرهەمهێنانی وێنە، ڤیدیۆ، فیلمی دیکۆمێنتاری و ناوەڕۆکی بینراوی پەیوەست بە خەباتی نەتەوەیی کورد
  •  هاوکاری لە بەشی وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی (لاتینی و ئارامی) و فارسی و ئینگلیزی

 

ژینامێدیا بەستەرێکە بۆ دەنگی خەڵکی کوردستان، چالاکوانان، چالاکانی مەدەنی، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ئازادیخوازان.

 

ئەگەر لە خەمی ئازادی و دادپەروەری و هۆشیاری نەتەوەیی گەلی کورددایت، لە ڕێگەی ژینامێدیاوە دەنگی خۆت بگەیەنە بە کۆمەڵگای جیهانی.

بۆ هاوکاریکردن، ناردنی ناوەڕۆک، یان ئەندامەتی لە دەستەی سەرنوسەران و بەرێوەبەرانی ژینامیدیا، تکایە لە ڕێگەی فۆرمی خوارەوە یان ئیمەیڵەکەمانەوە babet@jinamedia.net  یان پەیامی ڕاستەوخۆی سۆشیال میدیاوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

 

پێکەوە دەتوانین چیرۆکێکی ڕوون و ئازاد و ئینسانی بۆ کوردستان بخوڵقێنین.

دەستەی بەرێوەبەری ژینامێدیا

 

#ژینامێدیا

#دەنگی_خەڵک - #بەستەری_هۆشیاری - #میدیای_نەتەوەیی_ڕۆژهەڵاتی_کوردستان

https://forms.gle/pzpYb372FgfmytqA7

 

بۆچونی نوێ