ئەم کارە لە وەڵامی هۆشداری نووسراوی ئیدارەی بایدن ئەنجامدرا کە هەڕەشەکانی سەر ترەمپی بە پرسێکی ئاسایشی نیشتمانی و تەنانەت بە کردەوەی شەڕیشیان زانی. ئەم گەرەنتییە دەتوانێت نیشانەی هەوڵەکانی تاران بێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ واشنتۆن، بەتایبەتی لە چوارچێوە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا. ڕیشەی ئەم گرژییانە دەگەڕێتەوە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٢٠.