هەوڵ و پشتیوانی کردنی ئیسرائیل لە ڕەزای پەهلەوەی بو داهاتووی ئێران!

نوسەر: مەسعوود ناسری
نوسراو لە بەرواری
0 0
04:10 2024 , October 02

لە دوای بزووتنەوەی ژینا، ئیسرائیل و لۆبیەکەی لە فەرانسە کە زۆر کاریگەرە، وڵاتی فەرانسە و ڕیکخراوی ئیتلاعاتی دەرەوەی فەراەنسا (DGSE) یان ڕازی کردووە کە پشتگیری ڕەزا پەهلەوی بکەن بۆ داهاتووی ئێران و فەرانسەش قبووڵی کردووە.

 

پەیامەکەی ناتانیاهوو کە روی لە گەلی فارسی ئێرانە و "مژدەی ئازادیان بەم زووانە پێ ئەدات" لەم چوارچیوەداێە! 

 

هەروەها ئەمشەو وەزیری دیاسپۆرای ئیسرائیل پاش هێرشی هاژەکی ئێران بو سەر ئەم وڵاتەلە تویتێک ماناداردا بۆ پشتیوانی لە ڕەزا پەهلەوی لەگەڵ وێنەیەکی وێنەیکی خۆیاندا بڵاوی کردەوەتەوە نووسیویەتی: "بە هیوای خودا بەم زووانە لە تاران"!

 

ئەڵبەت ئامریکا تا ئێستا حیسابێکی جددی لە سەر ڕەزا پەهلەوی نەکردووە و بە هێندی وەر ناگرێت. واشنتۆن تەنیا وەک کارتێکی گوشار لە دژی کۆماری ئیسلامی بەکاری دەهێنێت.

 

بەڵام ئێستا ڕێکخراوی ئیتلاعاتی دەرەوەی فەڕەنسا  لە گەل موسادی ئیسرائیل یەکێکن لەپشتیوانانی سەرەکی ڕەزا پەهلەوی و هەوڵ دەدەن پشتگیری ئامریکاشی بو بەدەست بهێنن.

 

فەرەنسا وەک ڕیبەرایەتی سیاسی ئوروپا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بڕیارەکانی ئەم یەکێتییە سەبارەت بە پێشهاتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئوروپا سەبارەت بە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ئێران چ لە ڕووی تاێبەتمەندی ژیۆپۆلتیک و چ وەک بازاڕێکی گرنگ بۆ بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ڕۆژئاوایی و هەروەها وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەر و هەناردەکارە سەرەکییەکانی جیهانی نەوت و گاز گرنگییەکی تایبەتی بۆ ڕۆژئاوا هەیە، بوێە ئەوان خوازیاری مانەوەی قەوارەی سیاسی وڵاتی ئێران و یەکپارچەی خاکی ئێرانن.

 

شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ناچار دەکات پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات. ئەولەویەتی حکومەتی داهاتووی ئامریکاش پاش ئەم شەڕە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

 

دوکتۆرینی نوێیان بریتی دەبێت لە بەرهەمهێنانەوەی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

ڕۆژئاوا دەرکی بە پێویستی گۆڕینی ڕژێم (نەک مەهار) لە ئێران کردووە، بەڵام پێکهاتەی ئایینی و وەفاداری سپای پاسداران و هێزە ئەمنیەتییە ئایدۆلۆژییەکان و دامەزراوەی پیاوانی ئایینی حکوومەتی (نهاد روحانیت حکومتی) لە لاێکەوە و لە هەمان کاتدا نەبوونی ئۆپۆزسیۆنی کاریگەر و یەکگرتوو وەک ئالترناتیو، ڕۆژئاواییەکان بەرەوڕووی ئاستەنگ کردوەتەوە. 

 

بوێە ئیسرائیل دەیهەوێت بە هەوڵ و پشتیوانی کردنی خوی لە ڕەزای پەهلەوەی بو داهاتووی ئێران ئەمەش بە ئامریکا و ئورووپا بە سەلمێنێت!

 

ڕەشبین نیم بەڵام بە داخەوە کورد نە یەکگرتووە و نەش پلانیکی ڕوونی هەیە، شەقامی کورد بی بەرنامە و پرژ و بڵاوە بوێە بە هێنانە سەرکاری کوڕی شای پێشوی ئێران لە داهاتوودا ئێمەی کورد زەرەرمەندی سەرەکی دەبین. 

 

تەنانەت ئەگەر ئاڵترناتیویکی دیموکرات و میللیش بێتە سەرکار، پێویستە کورد یەکگرتوو و بەهێز بێت. دەبیت بزانین دیموکراسی لە هاوسەنگی هێزەوە بەدەست دێت نەک قسەی شیرین لە پشت مێزی کۆبوونەوە. ئەوە هێز و دەسەڵاتە چارەنووس دیاری دەکات. ماف نادرێت، بەلکوو وەردەگیردرێت. کورد دەبێت هێزی هەبێت و ئەو هێزەی خۆی بۆ وەدیهێنانی خواستەکانی بە کار بهێنێت.

بۆچونی نوێ