بەدەستهێنانی خەڵاتی وێنەی رۆژنامەوانی جیهانی بۆ پێشانگای فیشەک هیچ سنوورێک ناناسێت

نوسراو لە بەرواری 2025 , May 18
0 0

ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری دیاری کورد خەڵکی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی بەناوبانگی وێنەی ڕۆژنامەوانی جیهانی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا، بەهۆی کاری درێژخایەن و کاریگەرەکەی لە ژێر ناوی "فیشەک هیچ سنوورێک ناناسێت" لە بەشی ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باشووری ئاسیا. ئەم کۆمەلە وێنانە دیمەنێکی دەگمەن و مرۆڤانە و قووڵ لە ژیانی کۆڵبەران پێشکەش دەکات.

وێنەکانی عەلیپوور بە ڕوونی ئەو ئازار و هەڕەشانەی کە کۆڵبەرانی کورد ڕۆژانە لە گەڵی بەرەوڕوون دەگێرنەوە. کۆلبەری بەرهەمی ڕاستەوخۆی دەیان ساڵەی هەڵاواردنی پێکهاتەیی، ئاپارتایدی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرئەنجامی سیاسەتی سیستماتیکی وەدەرنانی و قەدەغەکردنی وەبەرهێنانە لە کوردستانە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاگادارکردنەوە و زۆرجاریش بەبێ لێپێچینەوە تەقە لە کۆڵبەرەکان دەکەن. بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ساڵانە بە سەدان کۆلبەر لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران دەکوژرێن یان بریندار دەبن. عەلیپوور لەم پێشانگایەدا نەک هەر ئەم ڕاستیە تاڵەی بەڵگە کردووە، بەڵکو دەنگی بێدەنگکراوی نەوەیەکی مرۆڤی گەیاندووتە جیهان.

لیژنەی دادوەری فۆتۆی ڕۆژنامەوانی جیهانی ستایشی پابەندبوونی عەلیپوریان کرد بە بەڵگەنامەکردنی ئەم کارەساتە مرۆییە لە درێژخایەندا، هەروەها بوێرییەکەی لە مەترسیکردنی سەلامەتی کەسیی خۆی بۆ گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە. جەختیان لەوە کردەوە کە هەریەک لە وێنەکانی چیرۆکێکی نوێ لە ڕاستیە ئاڵۆزەکانی ژیانی کۆلبەرەکان ئاشکرا دەکات و بینەر بانگ  دەکات بۆ ئەوەی بە قووڵی بیر لە سنوورەکان و بێبەشی و مرۆڤایەتی بکاتەوە.

بەرهەمەکانی عەلیپور پێشتر لە پێشانگە نێودەوڵەتییەکان نمایشکراون و خەڵاتی وەک "وێنەی ئاسیای ساڵی ٢٠٢٤" و "خەڵاتی گەورەی کانۆن سی ئێس دی پی ٢٠٢٣"ی بەدەستهێناوە. هەروەها ئەندامی پرۆگرامی ڕاهێنەری VII بووە و کاندید بووە بۆ ماستەرکلاسی بەناوبانگی جوپ سوارت لە ساڵی ٢٠٢٤.

بۆچونی نوێ