دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایان ئیتلاعاتی سوپای مەهاباد
سامان ئەوەیسی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، تەمەن ٢١ ساڵ، دوای بانگهێشتی تەلەفۆنی بۆ ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئەم شارە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکان و شوێنی دەسبەسەر کرانی ئەم هاوڵاتییە نییە.