پلاتفۆرمی پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران دامەزرا - It's Over 9000!

پلاتفۆرمی پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران دامەزرا

نوسراو لە بەرواری 2024 , July 31
0 0

 لە ڕاگەیاندراوێکدا دامەزراندنی پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران ڕاگەیاندرا. رێکخراوەکانی ڕێکخراوی جیهانی کورد،  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، -ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کوردستان تریبۆناڵ، -ناوەندی پەیامنێرانی مافی مرۆڤی کوردستان و  ناوەندی مافی مرۆڤی زاگرۆس ئەندامانی پێکهێنەری ئەو پلاتفۆرمەن. بە پێی ڕاگەیاندراوی پلاتفۆرمەکە ئەم ڕێکخراوانە هەموو توانای خۆیان وەگەڕ دەخەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پلاتفۆرمەکە، کە بریتین لە :

١. ئاسانکاری لە پەیوەندی و هاوکاریی نێوان ڕێکخراوە چالاکەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ بە مەبەستی پێشخستنی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێراندا.

٢. لەقاودانی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و چوونە هانای قوربانیانی پێشێلکارییەکان.

٣. گەیاندنی ڕاپۆرت و بەڵگەنامەی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ بۆ ناوەندە جیهانییەکان و دادگا نێۆدەوڵەتییەکان.

٤. ڕاکێشانی پشتگری بۆ چارەسەریی دۆزی کورد لە ئێراندا.

لە ڕاگەیاندراوی پلاتفۆرمەکەدا، پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان داوای هاوکاری و پشتگری لە هەموو چالاکوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ لەقاودانی پێشێلکاری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران دەکات.

هەروەها داوا لە قۆربانیانی پێشێلکارییەکان دەکات بە گەیاندنی بەڵگەو شایەتیدان، هاوکار بن بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست دژ بە تاوان و تاوانکاران.

 

بۆچونی نوێ