کۆبوونەوەی کۆربەندی ناونەتەوەیی بۆ ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری بەشێک لە نوێنەرانی نەتەوەکانی کورد، عەرەب و بەلووچ لە برووکسێل بەرێوە چوو.
لە بەرواری 3/4/2024 كۆبوونەوەیەك بە ناونیشانی "International Forum for Peace and Security in the Middle East " لە شاری برۆكسلی بێلژیك بەڕێوەچوو كە نوێنەرانی ناوەندی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرێزان كاك دكتۆر علی مازوجی و د. داود رسولی تێدا بەشداربوون. لە میانەی ئەم كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك سەرنج و وتار لەسەر بابەتی هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتە پڕ مەترسییەكانی لە ناوخۆ، ناوچەكە و لە ئاستی نێودەوڵەتی خرانەڕوو.
نوێنەرانی نەتەوەكانی كورد، نوێنەری كوردانی یارسان، عەرەبی ئەهواز و بەلوچ تێدا وتاریان پێشكەش كرد. بە هەمان شێوە وتاری ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خوێنراوەیەوە كە تێدا باس لە سیاسەتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی لە سەركووتكردنی ماف و ئازادییەكانی نەتەوەكانی ئێران و هەروەها دژایەتی لەگەڵ سەرجەم چەمك و بەها دیموكراتیە پێشكەوتووەكانی جیهان كرا. لە بەشێكی تردا باس لە سیاسەتی پشتیوانی لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و یارمەتیدانی روسیا لە شەڕی دژی ئۆكرانیا و جیهانی رۆژئاوا كرا. لە كۆتاییدا رێگەی چارەسەری سەرجەم كێشەكان بەم شێوەیە باسكرا كە لە یەكێتی نێوخۆیی و دروستكردنی بەرەیەكی گشتگیر بە بەشداری هەموو نەتەوە بندەستەكانی ئێران لەسەر بنەمایەكی دیمۆكراتیك و پێشكەوتووخوازانە لە دژی كۆماری ئیسلامی و گۆڕینی رژێمی مەلاكاندا تێپەڕ دەبێت.